پۆلیسی راپه‌ڕین: كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ كۆتای به‌ژیانی خۆی هێنا

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 10:21

 

شه‌وی رابردوو كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ هۆكارێكی نادیار خۆی سوتاند، له‌مباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی راپه‌ڕین زایناری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 7ی ئازاری 2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو كاتژمێر 2:15، له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتی، كچێك به‌ناوی (ف . م . و) له‌ دایكبووی 2002، پیشه‌ی كچی ماڵ، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به‌ نه‌وت به‌ هۆكارێكی نادیار خۆی سوتاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكردووه‌، به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی %100.

پۆلیس ده‌ڵێت: دوای ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ڵادزێ گه‌یشته‌ شوێنی مه‌به‌ست بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و گه‌یشتن به‌ هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.

 

 

ش.م