پۆلیسی هه‌ولێر: هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خانه‌واده‌كه‌ی شاد بێته‌وه‌

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 11:08

 

پۆلیسی هه‌ولێر وێنه‌ی گه‌نجێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، هاوكاری پۆلیس بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خانه‌واده‌كه‌ی شاد بێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌ی گه‌نجێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسیوێتی، هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خانه‌واده‌كه‌ی شاد بێته‌وه‌، ئه‌م گه‌نجه‌ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ وون بووه‌، هه‌ركه‌سێك زانیاری هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی بكات به‌ ژماره‌ 134.

جێگه‌ی باسه‌، پۆلیس هیچ زانیاریه‌كی ده‌رباره‌ی ناو و ته‌مه‌ن و پیشه‌ی ئه‌و گه‌نج بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.

 

Image may contain: 1 person, outdoor and closeup

 

 

ش.م