په‌رله‌مانتارێك: تا ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت نەگەیشتونەتە رێککەوتن

07/03/2018 - 14:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

پێشتر له‌ چه‌ند میدیایه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن و به‌غداش ئامادەی نیشانداوە بە دانەوەی قەرزی کۆمپانیا بیانییەکانی کەرتی نەوت، کە کەوتۆتە سەر ئەستۆی حکومەتی ھەرێم.


ئارێز عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی نەوت و سەرچاوە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: تا ئێستا بەغداد و ھەرێم لەسەر دۆسییەی نەوت نەگەیشتونەتە ھیچ رێککەوتنێک، گفتوگۆ و دانوستانەکان لەسەر ئەو دۆسییەی زۆر بەسستی بەرێوەدەچێت.

ئارێز عەبدوڵا بۆ میدیایه‌یكی حزبه‌كه‌ی وتیشی: تا یاسای نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەسەند نەکرێت، کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ناوەندی لەسەر دۆسێیەی نەوت چارەسەر نابن.

 

ش.م