پەروەردەی سلێمانی ئاگاداریه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 12:21

 

له‌ ئاگادارییه‌كدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، وتەبێژی نوێی بەڕێوەبەرایەتییەكەی دیاریكرد و داواش لە راگەیاندنەكان دەكات، بۆ كاری لێدوان و وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بەوەوە بكەن.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگه‌یاند: ئاگادارتان دەكەینه‌وه‌ بۆ هەر كارێكی راگەیاندنی پەیوەست بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرورەدەی سلێمانی، پەیوەندی بە مەریوان عومەر، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بكەن، كە وتەبێژی نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییە.

لە ئاگادارییەكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ژمارە تەلەفۆنەكانی وتەبێژە نوێیەكەی بڵاوكردۆتەوە كە ئەم ژمارانەی خوارەوەن:

ژمارەی تەلەفۆن:
0533253130
07701565449

 

 

ش.م