موسه‌ننا ئه‌مین بۆعه‌بادی: تۆ بازرگان نیت ، داواكاریت چیه‌ له‌هه‌رێم بیڵێ

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 14:03

 

كوردیوـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەساڵح

لەمیانی پێشوازیكردنیدا لەنوێنەری مامۆستایانی ناڕازی سنوری پارێزگای هەڵه‌بجە و گوێگرتن لەپەیام و داواكاریەكانیان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند :نابێت عەبادی وەك بازرگانی نەوت مامەڵە بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كەنەوتم بدەنێ موچەتان دەدەمێ .

دكتۆر موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكیدا تایبەت بە كوردیو ڕایگەیاند : كێشەی موچەخۆرانی هەرێم بەوە چارەسەر دەبێت كەهەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقی فیدراڵ ڕێكبكەون نابێت بكرێتە بەشێك لە گفتوگۆی موازەنە ، هەموو ساڵێك سەرۆك وەزیرانی عێراق نابێت وەك بازرگانی نەوت مامەڵە بكات كەنەوتم بدەنێ موچەتان دەدەمێ ئەبێت ئەو وەك سەرۆك وەزیران مامەڵەبكات و زەمانەتی موچەی تەواوی موچەخۆران بكات ،دەبێت بودجەیەك بنێرێت بەشی موچەبكات .

ڕاشیگەیاند : ئەبێت عەبادی بڵێ داواكاری لە حكومەتی هەرێم چییە تائێمە فشاری لەسەر بكەین و داواكاری بگەیەنین ،ئەبێت ئەم بابەتە لە موزایەدە بێتەدەرەوە ،نابێت كێشەی موچە كێشەی ساڵانەی خەڵك بێت .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : لە ئێستادا ئەم كێشەیە چارەسەر نابێت دەبێت بكەوێتە دوای هەڵبژاردن و دروستكردنی حكومەتی نوێ ،بابەتەكە بخرێتە ئەجێندای سیاسی و ڕێكەوتنە نوێیەكان لە نێوان حكومەتی هەرێم و عێراقی فیدراڵدا .

م-ع-كانی