په‌رله‌مانتارێك "فه‌زاحه‌تێکی" دیکه‌ی بانکی کوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 15:00

 

په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات له‌بانكی كوردستان ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ی پرۆژه‌ی ستراتیژی ده‌گیرێت و  له‌پاره‌ی نه‌وت(پترۆ دۆلار) زیاتر له‌ ١٨ مانگه‌ بانکی کوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ دوو ملیۆن دۆلاردا گرتووه‌ .

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان به‌ناونیشانی (بانکی کوردستان و فه‌زاحه‌تێکی دیکه‌) نوسینێكی له‌ فه‌یسبوكه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تی: ده‌ستبه‌سه‌ر پاره‌ی پرۆژه‌یه‌کی ستراتیژیدا ده‌گرێت .

ئاشكرای كردووه‌: له‌پاره‌ی نه‌وت(پترۆ دۆلار) زیاتر له‌ ١٨ مانگه‌ بانکی کوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ دوو ملیۆن دۆلاردا گرتووه‌ ، پێشتریش، چه‌ندین پرۆژه‌ پاره‌ی بۆ ته‌رخانکراوه‌و چووته‌ ئه‌ن بانکه‌و چاره‌نووسی نادیاره‌ . 

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ده‌شڵێت: ئه‌م بانکه‌" ئه‌هلیه‌" خاوه‌نه‌که‌ی خزمی سه‌رۆکی حکومه‌ته‌ ، بپرسن بۆ پاره‌ی پرۆژه‌ ده‌چێته‌ ئه‌م بانکه‌!  ئه‌و هێزه‌ له‌ کوێ دێنێت.... 

وتویه‌تیشی: ئه‌م دۆسیه‌ دراوه‌ به‌دادگا، دڵنیام ڕۆژێک دێت دۆلار به‌ دۆلار وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

م-ع-كانی