گه‌رمیان... بڕیاری سزادانی ئه‌م كاره‌ی شوفێران ده‌ستی پێكرد

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 15:20

 

به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان بڕیریدا به‌وه‌ی "هەرشۆفێرێک ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستە بوەستێنێت سزا بدرێت و ئه‌مرۆش ئه‌و سزایه‌ی جێ به‌جێكرد" .

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان ئه‌وه‌ هاتووه‌: دوای ئەوەی لەپەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیانەوە شۆفێران ئاگادارکرانەوە، ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شۆستەو شوێنی قەدەغە نەوەستێنن، چونکە وەستان لەوجێگایانە قەدەغەیەو دیمەنێکی ناشرین دەبەخشێتە شار و نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتوەتەوە، بەڵام شۆفێران بەردەوام بون لەسەرئەو کارە .

ئاماژه‌به‌وه‌ش كراوه‌:دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هاتوچۆی گەرمیانەوە سزا (غەرامە) بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە کرا کەلەو جێگایانەدا وەستێنرابون .

هاتوچۆی گه‌رمیان له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا داوا لەشۆفێران دەكات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی وه‌ستان لەوجێگایانەدا قەدەغەیە بۆئەوەی توشی سزانەبن پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆبن.

م-ع-كانی