عێراق روونكردنەوەیەك لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رادەگەیەنێت

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 18:20

 

 

حكومەتی عێراق روونكردنەوەیەك لەبارەی پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەكرێت.

(سەعد حەدیسی) وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند: بەغدا جدیە لەناردنی مووچەو لەماوەی دوو هەفتەی داهاتووشدا مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی هەرێم رەوانە دەكرێت.

لەبارەی مووچەی وەزارەتەكانی دیكە، حەدیسی وتی : چەند لێژنەیەكی تر كاری وردبینیكردن بۆ وەزارەتەكانی دیكە حكومەتی هەرێم دەكەن، بەم نزیكانەش كاری ئەو وەزارەتانەش كۆتایی دێت و مووچەكانیان رەوانە دەكرێت.

وتەبێژەكەی حكومەتی عێراق بۆ گوردسات نیوز ئاشكرای كرد، كە هەڵەو پێشێلكاری گەورە لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیەو راشیگەیاند: فەرمانبەری وەهمی و بندیوار لە لیستی مووچەی فەرمانبەراندا هەیەو پێشێلكاری نایاسایی كراوە لە پرسی پلە بەرزكردنەوەو پێدانی پلەی وەزیفی ناشایستە.

 

 

ئـ . كـ