هەولێر... ئەمڕۆ یەكەم كاروانی عومرەكاران بەرەو سعودیە بەڕێدەكەوێت

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 06:12

 

كوردیو - هەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە یەكەم كاروانی عومرەكارانی هەولێر بەرەو سعودییە بەڕێبكەوێت كەژمارەیان 156 عومرەكارە.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كەدەست كوردیو كەوتوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 8ی ئازاری 2018 یەكەم گەشتی ڕاستوخۆ لەهەولێرەوە بەرەو سعودییە ئەنجام دەدرێت كە گەشتی عومرەكارانە و ژمارەی عومرەكان بۆ ئەمڕۆ 156 كەسە.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە دوێنێ چوار شەممە یەكەم كاروانی عومرەكان لەسلێمانیەوە بەرەو سعودیە بەڕێكەوتن و تاوەكو ئێستاش بۆ ئەمساڵ نزیكەی چوار هەزار كەس ناویان بۆ بەجێگەیانی عومرە تۆمار كردووە.

 

 

 

 

س ب