مووچەی سێ مانگ رەوانەی هەرێم دەکرێت

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 07:07

بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی سێ مانگی چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.

لەوبارەیەوە سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی شەممە 10ی ئازار، لیژنەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، بەمەبەستی وەرگرتن و سەرفکردنی موچەی مانگی 10،11،12"ی ساڵی 2017.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویكردەوە كە بەغدا سێ مووچەی ساڵی رابردووی بەڕێوەبەرایەتییەکانی "ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە و نووسینگەی زانیاری" دابەش دەكات.

پێشتریش بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاندبوو كە وەزیری ناوخۆی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو دەربڕیوە.