داهاتی مانگی یەكی ئەمساڵی فڕۆكەخانەكانی هەرێم لەخەرجیەكانی زیاتر بووە

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 07:18

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵی ئاشكرا كرد و بەپێی داتایەك لەو مانگەدا داهات لەخەرجی زیاتر بووە.

 

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەواژۆی ئازاد عومەر بەڕێوبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی لەسەرە، داهاتی مانگی یەكی ساڵی 2018 ڕاگەیەندراو كەداهاتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەو مانگەدا بریتی بووە لە 645 ملیۆن و 547 هەزار و 794 دینار.


هەروەها بەپێی ئەو نوسراوە خەرجی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەمان مانگدا بریتی بووە لە 636 ملیۆن و 967 هەزار و 750 دینار و بەو پێیەش داهات لەخەرجی زیاتر بووە و جیاوازییەكەش نۆ ملیۆن و 580 هەزار و 44 دینارە.

 

 

س ب