عامری دەگاتە دووزخورماتوو

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 07:11

 

 

جێگری فەرماندەی باڵای چەكدارانی حەشدی شەعبی سەردانی شارەدێی دووزخورماتوو دەكات و داوای پێكەوە ژیانی پێكهاتەكان دەكات.

دوێنێ‌ (هادی عامری) فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی بە یاوەری ژمارەیەك لە فەرماندە باڵاكانی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی سەردانی شارەدێی دووزخورماتوویان كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) سەردانەكەی عامری بۆ دووزخورماتوو بەمەبەستی دانانی قایمقامی نوێ‌ بووە، ئەمە لەكاتێكدا تاكو ئێستا (شەلال عەبدول) بە فەرمی قایمقامە.

 

ئـ . كـ