زانكۆی كەركووك پۆشینی جل وبەرگی نەتەوەیی لەقوتابیان قەدەغە دەكات

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 07:56

 

سەرۆكایەتیی زانكۆی كەركووك ڕێگری لە پۆشینی جل وبەرگی نەتەوەیی و ئەنجامدانی مەراسیمی نەتەوەیی لە سەرجەم بەش و كۆلێژەكان لەو پارێزگایە دەكات.

 

بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتیی زانكۆی كەركووك كە ئاڕاستەی سەرجەم بەشەكانی زانكۆو پەیمانگاكانی ئەو پارێزگایەیی كردووە، پۆشینی جل و بەرگی نەتەوەیی و ئەنجامدانی مەراسیمی تایبەتی نەتەوەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكانی پارێزگای كەركوكدا قەدەغە كردووە.

 

لەنوسراوەكەی سەرۆكایەتی زانكۆی كەركودا ئەوەش هاتووە: هێنانە ژوورەوەی ئامێری دیجە و بەكرێدانی لەلایەن كافتریای ناو زانكۆو پەیمانگاكان و ئەنجامدانی ئاهەنگ لە كافتریاكاندا قەدەغە كراوە.

 

ئەمە لەكاتێكدایە ڕۆژی شەممە بەرواری 10ی ئازار ڕۆژی جل وبەرگی نەتەوەییەو بەهۆی پشو لەو ڕۆژەدا،  لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەهەرێمی كوردستان  بەڕێوەچوونی بۆنەكە خراوەتە ئەمڕۆ پێنج شەممەو پۆشینی جل وبەرگی نەتەوەیی ئارەزوومەندانەیەو قوتابیان ئازادن لەپۆشینی ئەو جل و بەرگانە.

 

 

 

س ب