بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان، مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ ڕەوتەكەی عەمار حەكیم كۆبونەوە

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 08:03

 

دوێنێ چوار شەممە وەفدێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ وەفدێكی باڵای ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی كۆبونەوە


مامۆستایانی نارازی لە لاپەڕەی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵاەیتی فەیس بوك بڵاویان كردۆتەوە " وەفدی ڕەوتی حیكمە پێك هاتبوو لە سەید حسن الحكیم ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕەوتی حیكمە و شێخ موستەفا لێپرسراوی نوسینگەی سلێمانی ڕەوتی حیكمە و چەند ئەندامێكی نوسینگەی سلێمانی ڕەوتی حیكمە.


ئاماژە بەوەش كراوە " لە كۆبونەوەكەدا تیشك خرایە سەر گرفتەكانی مامۆستایان و پەروەردە لە هەرێمی كوردستان و داوا لە وەفدی ڕەوتی حیكمە كرا هەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی بە زووترین كات مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بگاتە هەرێمی كوردستان و ئەوانیش بەڵێنی هەموو هاوكاری و كارئاسانییەكیان دا بۆ خستنەوە سەر پێی پرۆسەی پەروەردە .


مامۆستایانی ڕازای ماوەی سێ ساڵە دژی بڕیاری حكومەتی هەرێم بە پاشەكەوتكردنی موچەكانیان و پێ نەدانیان لەكاتی خۆیاندا، مانگرتن و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و ئێستاش لە بەشێكی زۆری قوتابخانەمانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە مانگرتن بەردەوامە.