سلێمانی... بەهۆی سێ ڕوداوی هاتوچۆوە چوار كەس بریندار بوون

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 08:22

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری ڕوداوەكانی هاتوچۆی سلێمانی لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە لەو ماوەیەدا سێ ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە و بەهۆیەوە چوار كەس بریندار بوون.

 

 جۆر و شوێنی ڕوداوەكانی هاتوچۆ: 

 

 


ڕووداوی یەكەم: پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەگەڕەكی سێتوان، لەئەنجامدا هاوڵاتیەك برینداربوە.


ڕووداوی دووەم: ڕوداوێكی تری پێكدادان لەسەر پردی قلیاسان، لەئەنجامدا سێ هاوڵاتی برینداربون.


ڕووداوی سێیەم: ڕوداوێكی كۆنترۆڵ لەدەستدان لەنزیك گەڕەكی شەكرەكە، بەڵام هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوە.

 

 

س ب