بە بۆری، ئێران غاز بۆ ناحیەی حاجی ئۆمەران و قەزای چۆمان دابین دەكات

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 08:39

 

قائیمقامی قەزای چۆمان ڕایدەگەیەنێت: بۆری غاز لە ئێرانەوە بۆ ناحیەی حاجی ئومەران و قەزای چۆمان دروست دەكرێت و لەو ڕێگەیەوە غاز دەبرێتە هەموو ماڵێكی ئەو سنورانە.


ئەحمەد قادر قائیمقامی قەزای چۆمان بەماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەیەكی نێوان نوێنەرانی پارێزگای هەولێر و كۆماری ئیسلامیی ئیران داواكرا بۆریی غاز لە ئێرانەوە بۆ ناحیەی حاجی ئومەران و قەزای چۆمان دروست بكرێت و لەو ڕێگەیەوە غاز بچێتە هەموو ماڵێك.


هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: بەرپرسانی ئێران ڕەزامەندییان نیشانداوە و ئێمەش داوای ئاسانكاری لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەوەی ڕاكێشانی غازی ماڵان بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

 

 

 

 

س ب