سلێمانی... 10 تۆمەتبار دەستگیركران

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 08:50

 

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی 72 كاتژمێری ڕابردوودا 10 تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە دەستگیركراون.

 

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: هێزەكانمان توانیویانە لە 72 كاتژمێری ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەكی جیاواز 10 تۆمەتبار دەستگیر بكەن و دەست بگرن بەسەر چەند كەل و پەل و پێداویستیەكدا.

 


هەروەها لەڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی پارێزگای سلێمانیدا، ئەوەش هاتووە: سەرجەم دەستگیركراوەكان و كەل و پەلە دەست بەسەردا گیراوەكان ڕادەستی دادگا كراون بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

 

 

 

 

 

س ب