رێگه‌ناده‌ن قوتابیان به‌ جلوبه‌رگی كوردییه‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 08:56

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/3/2018 پاسه‌وانه‌كانی زانكۆی كه‌ركووك، رێگه‌یان به‌ كچ و كوڕه‌ قوتابییه‌كان نه‌داوه‌ به‌ جلوبه‌رگی كوردییه‌وه‌ بچنه‌ ناو زانكۆكه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ كه‌ رۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌ و هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ 10/3/2018 رۆژی جلوبه‌رگی كوردییه‌و پشووه‌، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆنه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ ئه‌مڕۆ، له‌ كه‌ركووكیش قوتابیانی زانكۆ به‌ جلوبه‌رگی كوردییه‌وه‌ ویستوویانه‌ به‌شداریی له‌و بۆنه‌یه‌دا بكه‌ن، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانی زانكۆی كه‌ركووك ریگه‌یان پێنه‌داون به‌ جلوبه‌رگی كوردیییه‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌.

شایه‌تحاڵ و چالاكوانان له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان رێگه‌یان له‌ قوتابییه‌ كورده‌كان گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ جلوبه‌رگی كوردییه‌وه‌ نه‌چنه‌ ناو زانكۆ، له‌ هه‌مان كاتدا به‌ پاساوی دۆخی ئه‌منی مۆبایله‌كانیشیان لێ سه‌ندوون.


ئه‌و ره‌فتاره‌ی پاسه‌وانانی زانكۆی كه‌ركووك له‌ كاتێكدایه‌، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە وێنه‌یه‌كی دەست كورديو كەوتووە، زانكۆكه‌ به‌ فه‌رمی سازدانی ئاھەنگی بە جلوبەرگی نه‌ته‌وه‌یی و میللی لە خوێندكارانی كردووه‌، كە زیاتر مەبەست لێی قەدەغەكردنی ئاھەنگگێڕانە بە جلوبەرگی كوردی بەبۆنەی یادەكانی راپەڕین و نەورۆز.

بەڵگەنامەكە كە واژۆی عەباس حەسەن تەقی, سەرۆكی زانكۆی كەركووكی بەسەرەوەیە، ھێنانە ناوەوەی تیپی موزیك و ئامێری دی جەی بۆ سازدانی ئاھەنگەكان بۆ نێو زانكۆ قەدەكردووه‌.