سلێمانی... لەمانگی ڕابردودا 177 كەس بەتۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركراون

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 09:53

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری دەستگیر كراوان مانگی دووی ساڵی 2018ی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش لەو ماوەیەدا 177 كەسی بەتۆمەتی جیاجیا دەستگیر كردووە.

 

 


ژمارەی تۆمەتبار و جۆری تاوانەكان:

 


1. دەستگیركردنی 65 كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزی جۆراوجۆر.

2. دەستگیركردنی 18 كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی فێڵكردن .


3. دەستگیركردنی 13 كەس بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت.


4. دەستگیركردنی 7 كەس بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئاماێرەكانی پەیوەندیكردن.


5. دەستگیر كردنی 1 كەس بە تۆمەتی دەستوەردان لەكارو باری دادگا .


6. دەستگیر كردنی 7 كەس بە تۆمەتی ساختەكاریی لەمۆر و هێما و پول.


7. دەستگیركردنی 47 كەس بە تۆمەتی هەڕەشەكردن .


8. دەستگیر كردنی 5 كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر فەرمانبەری دەوڵەت .


9. دەستگیركردنی 9 كەس بە تۆمەتی ڕاوكردنی نایاسایی .


10. دەستگیركردنی 5 كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی توندوتیژی خێزانی.

 

 


س ب