پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو باندی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 10:14

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو باندی دزینی ئۆتۆمبیلی ڕاگەیاند كە باندەكە لەچوار كەس پێكهاتون‌و دانیشتوی‌ دەرەوەی شاری‌ سلێمانین.

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: لە دوو چالاكی‌ جیاجیادا مەفرەزەكانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ دوو باندنی جیاوازی دزینی ئۆتۆمبیلیان لەسلێمانی دەستگیركرد كە باندێكیان ئۆتۆمبیلێكی جۆری توێتا – هایلوكس-یان دزیووە، باندەكەی تریان تاكسیەكی جۆری توێتا – كرولا-یان دزیووە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: باندەكان لەچوار كەس پێكهاتون‌و دانیشتوی‌ دەرەوەی شاری‌ سلێمانین، بەڵام دزیەكەیان لەناو شاری سلێمانیدا ئەنجامداوە.

 

 

 

 

س ب