توركیا و عێراق ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی پەكەكە ئەنجام دەدەن

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 10:59


وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت توركیاو عێراق رێكەوتون لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە سنورەكانی هەردوو وڵات دژی چەكدارانی كورد كەمەبەست پێی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانە .


ئەمڕۆ پێنج شەممە 8/3/2018 مولود چاوش ئۆغۆلۆ لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە" ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكەیان بۆسەر شاری عەفەرین لەگەڵ هاتنی مانگی ئایاردا تەواودەبێت"


وەزیری دەرەوەی توركیا ئەوەشی راگەیاندوە" وڵاتەكەی لەگەڵ حكومەتی عێراقدا رێكەوتوە كەلەسەر سنوری هەردوو ولات دژی چەكدارانی كورد ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدەن و كاتەكەشی دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنەكانی عێراق "


ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی توركیا لەكاتیكدا یە دوێنیچ چوارشەممە لەكۆبونەوەی 149 هەمینی خۆیدا وەزیرانی دەرەوەی ولاتانی عەرەب پرۆسە سەربازویەكەی توركیایان بۆسەر شاری عەفرینی سوریا رەتكردەوە داوایان كرد هەرچی زووە ئەو پرۆسەیە رابگیرێت.


أ.س