سەفین دزەیی: داهاتی نەوت بەپاشەكەوتیشەوە بەشی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناكات

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 11:03


وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیەنێت، هەفتەی ڕابردوو بە تەلەفون گفتوگۆیەكی جدی لە نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر پرسی موچە و كردنەوەی فرۆكەخانە كراوە.


سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە 8/3/2018 لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" هەفتەی ڕابردوو بە تەلەفون گفتوگۆیەكی جدی لە نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر پرسی موچە و كردنەوەی فرۆكەخانە كراوە."


وتیشی" لەڕووی مەبدەئییەوە نزیك بوونەوە لەنێوان هەردوولا دروستبووە و هیواشی خواست لەو ماوەیەی كە حەیدەر عەبادی خۆی دەستنیشانیكردووە، ناردنی موچەی فەرمانبەران و كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم جێبەجێ بكات و لێدوانەكانی عەبادیش كاریگەری پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی لەسەر بووە".


سەفین دەزیی ئاماژەی بەوەشكرد" ئەو موچەیەی كە عەبادی وتوویەتی پێش نەورۆز دەینێرێت تائێستا نازانرێت كەی دێت و چەندە و بۆ كێیە بەڵام ئەوەندە هەیە كە ووردبینی لەلیستی موچەی فەرمانبەرانی پەروەردەو تەندروستی تەواو بوو لە ئێستاشدا ووردبینی لە لیستی موچەی وەزارەتەكانی تر بەردەوامی هەیە"

دەربارەی داهاتی نەوت وتی" داهاتی نەوت ی هەریم بەپاشەكەوتیشەوە بەشی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناكات چونكە مانگانە حكومەت نزیكەی 10ملیۆن دەداتە كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی نەوت و كریی هیلی نەوتی توركیا"


أ.س