جگەلە موچەكەی عەبادی، پێش نەورۆز موچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 11:21

 

كوردیو - ڕێبوار قه‌ره‌داغی

وەزیری پەورەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم پێی راگەیاندوین كە پێش هاتنی نەورۆز موچەیەكی دیكە دابەش دەكەین و وەك باسیش كراوە وەزارەتی پەروەردە یەكەم وەزارەتە لەلیستی دابەشكردنی موچەدا .


پشتیوان سادق، وەزیری پەورەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەردانیدا بۆ سنوری سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" پێمان ناخۆش كە دوام نیەو لە ئێستادا هەوڵیكی جدی لەئارادایە كە مامۆستایان دەست بكەنەوە بەدەوام و گرفتەكەش دارایەوە پەیوەندی بە قەیرانی داراییەوە هەیە و هیوادارین لەزوترین كاتدا ئەم گرفتە چارەسەربكرێت "


پشتیوان سادق ، راشیگەیاند" حكومەتی عێراق وەكو پێویست یارمەتی حكومەتی هەرێم و بەتایبەتیش وەزارەتی پەروەردە نادات، تەنها بەڵێنیان داوە و دواین بەڵێنیشیان ئەوەیە پێش نەورۆز مووچەیەك بدەن، بەڵام دیار نییە دەیدەن یان نایدەن و ئەوەی عێراق دەیكات تەنها كات كوشتنە، منیش هەتا موچەكە نەگاتە دەستی مامۆستایان بڕوام پێی نییە."


وەزیری پەورەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا" دوێنێ و لە رۆژانی رابردوتریشدا وەزیری دارایی پیی راگەیاندوین كە پێش هاتنی نەورۆز موچەیەكی دیكەدابەش دەكەین و وەك باسیش كراوە وەزارەتی پەروەردە یەكەم وەزارەتە لەلیستی دابەشكردنی موچەدا."


أ.س