ئەمریكا : كێشەی بودجە لەنێوان هەرێم و بەغداد ناوخۆیەوە ئێمە دەستتێوەردانی تێدا ناكەین

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 11:58


ئەمرۆ پێنج شەممە 8/3/2018 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندوە كە وڵاتەكەی لەبارەی كێشەی بودجەوە لەنێوان هەرێم و بەغداد دەستتێوەردان ناكات چونكە ئەوە كێشەیەكی ناوخۆییە.


ڕۆژنامەی حەیاتی لەندنی لەزاری هیزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردوەتەوە" ئەمریكا رەتی كردوەتەوەكەلەبارەی كێشەی بودجەوە لەنێوان هەرێم و بەغداد ەستتێوەردان بكات"


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە رۆژنامەكەشی راگەیاندوە" ئەوە كێشەیەكی ناوخۆیەو ئەمریكا دەستتێوەردانی تێدا ناكات بەلام هەردولا هان دەدەین كە كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەربكەن"


هیزەر ناوێرت، ئەوەشی وتوە" ئەمریكا پەیوەندیەكی باشی هەیە لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقدا و هەردوكیان دووهاوپەیمانی گرنگن بۆئەمریكا"

جێگەی ئاماژەیە لە پرۆژەیاسای بودجەی 2018ی عێراقدا پشكی هەرێم لە17%ەوە بۆلە12.7% كەمكرایەوە ئەمەش نارەزایەتی لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە لێكەوتەوەوبەشێك لە پەرلەمانتاران داویان كرد كە كورد لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بكشێتەوە.


أ.س