كەركوك...پێنج باندی تیرۆریستی دەستگیردەكرێن

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 12:15

 

فەرماندەی سەپاندنی یاسا لە كەركوك رایدەگەیەنێت ئەمرۆ پێنج شەممە پێنج باندیان دەستگیركردوە كە كاری تیرۆریستیان ئەنجامداوەو دوو لەباندەكان لەناو شاری كەركوك بوون و سێ باندەكەی تریش لەدەرەوەی شاری كەركوك بوون.


لیوا روكن مەعن سەعدی ، بە(بغدادالیوم)ی راگەیاندوە" ئەمرۆ پێنج شەممە8/3/2018 دەزگای دژە تیرۆر لە پارێزگای كەركوك پێنج باندی تیروریستیان دەستگیركردوە كە دوو لەباندەكان لەناو شاری كەركوك بوون و سێ باندەكەی تریش لەدەرەوەی شاری كەركوك بوون."


فەرماندەی سەپاندنی یاسا لە كەركوك ،ئەوەشی وتوە" لەدوای ڕوودەوەكانی 16ی ئۆكۆتبەرەوە شاری كەركوك ئارامەو ئاسایشی شارەكە لەپێش روودواوەكانەوە باشترەو هەموو هێزە ئەمنیەكان و لەسەروی هەموشیانەوە دەزگای دژە تیرۆر دەستی باڵای هەبووە لەجێ بەجێكردنی سەپاندنی یاسادا"


لیوا روكن مەعن سەعدی ،راشیگەیاندوە" ئەو كەسانەی كەباس لەوە دەكەن كە بارو دۆخی كەركوك نائارامە ئەوو دوورە لە راستیەوە راستیەكان دەشێوێنن"


أ.س