نێچیرڤان بارزانی: پێش نه‌ورۆز مووچه‌یه‌كیتر دابه‌ش ده‌كرێت

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 13:12

 

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز نیو مووچه‌یه‌كی تر ده‌درێت به‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئاشكرا نه‌كراوه‌ كه‌ ئایه‌ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران نیو مووچه‌یان پێ ده‌درێت یان به‌شێكیان ده‌كه‌ونه‌ دوای نه‌ورۆزه‌ .

په‌رله‌مانتار ئاواز حەمیده‌فەندی رایگه‌یاندووه‌: "لە میانەی كۆبونەوەیدا لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی نێچیرڤان بارزانی باسی مووچەی فەرمانبەرانی كردووە، لەو كۆبونەوەکەدا باسی ئەوەیان كرد پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەران دەدرێت".


وتویه‌تیشی: سەرۆكی حكوومەت باسی دابەشكردنی مووچەی كرد و جەختی كردەوە ئەگەر عەبادی پارە بنێرێت ئەوە بە زووترین كات و پێش نەورۆز مووچەكان دابەش دەكەن.

سەرۆكی حكوومەت به‌په‌رله‌مانتارانی حیزبه‌كه‌شی راگه‌یاندووه‌: بە پێی بەڵێنی عەبادی بێت بەم زوانە فڕۆكەخانەكانیش دەكرێنەوە، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كه‌ بباس نیوزی راگه‌یاندووه‌ .

 

م-ع-كانی