پارێزگار كه‌ركوك بڕیاری رووخاندنی ژماره‌یه‌ك خانووی گه‌ڕه‌كی كوردنشین ده‌رده‌كات

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 13:57

 

پارێزگار كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، بڕیاری روخاندنی ژماره‌یه‌ك خانووی گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كانی ده‌رده‌كات، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌و بڕیاره‌ی پارێزگار جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌.


بەگوێره‌ی نوسراوێكی راكان سەعید جبوری‌ پارێزگاری‌ كەركوك بەوەكالەت، كە رۆژی‌ 6/3/2018 رەوانەی‌ چەند لایەنێكی‌ پەیوەندیداری‌ شارەكەی كردووە، داوای‌ رووخانی خانووی‌ زیادەڕۆیی‌ لە گەڕەكەكانی باروتخانه‌ و چه‌نجا عه‌لی فه‌یله‌ق كردووە.


له‌مباره‌یه‌وه‌ جوان حه‌سه‌ن زه‌نگه‌، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: به‌دواداچونمان بۆ ئه‌و نوسراوه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك كردووه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی باروتخانه‌ و پانجا عه‌لی و فه‌یله‌ق، پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت پێی راگه‌یاندوین: لابردنی زیاده‌ڕۆی ته‌نها گه‌ڕه‌كه‌ نوێیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و ئێستاش ده‌ستی پێكردووه‌.


وتیشی: ده‌ست بردن بۆ رووخاندنی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه‌، جێگه‌ی قبوڵ نییه، چونكه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ‌باروتخانه‌ و پانجا عه‌لی و فه‌یله‌ق له‌ دوای ساڵی 2003 دروست كراون.

 

ش.م