عه‌بادی رۆژی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ئاشكرا كرد

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 14:06

 

تا ئێستا ده‌یان لێدوان و زانیاری له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غجداوه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام مووچه‌ نه‌نێردراوه‌، په‌رله‌مانتارێكیتری كوردیش ده‌ڵێت: عه‌بادی وتویه‌تی تا 15ی ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ ده‌نێرێت .

مەسعود حەیدەر ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت: "لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییه‌کەی عێراق لە ماڵی سەرۆککۆمار بەفەرمی داوامان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، چونکە مووچەخۆران چاویان لەجێبەجێکردنی بەڵێنەکانە و دۆخی ئابوری خه‌ڵكیش خراپە".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ وتویه‌تیشی: لەبەرامبەردا حەیدەر عەبادی سەرۆکوه‌زیرانی عێراق بەئامادەبوونی سەرۆک کۆمار بەڵێنیداوه‌ تا 15/3 مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بنێرێت .

ئەو ئەندامه کوردەی لێژنەی دارایی به‌كوردستان 24ی وتوه‌:"داوامان لە سەرۆکوزیرانی عێراق کرد ڕێز لە دەستور بگرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کورستان مافێکی دەستوری و یاسایی خەڵکە".

م-ع-كانی