رۆژیكی هه‌فته‌ی داهاتوو كرایه‌ پشوو

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 14:34

 

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا رۆژێكی هه‌فته‌ی داهاتوو بكاتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم.

لە راگەیاندراوێكدا، كە لەماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە، سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین، ڕۆژی یەكشەمە 11ی ئاداری 2018، لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمییه‌.

 

ش.م