نه‌وزاد هادی باس له‌ قاسم سلێمانی ده‌كات

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 14:32

 

پارێزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی قسه‌ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێران هه‌میشه‌ پشتگیری ئێمه‌ی كردوه‌و له‌روبه‌روبونه‌وه‌ی داعشیش ئێران و قاسم سلێمانی رۆڵی گرنگیان بینیوه‌و له‌ریزی پێشه‌وه‌بوونه‌ بۆ شه‌ڕو روبه‌روبونه‌وه‌ی داعش .

نه‌وزاد هادی كه‌سه‌ردانی ئازه‌ربایجانی ئێرانی كردووه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وناوچه‌یه‌ی كۆبۆته‌وه‌و ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌ ئێران و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوویان هه‌یه‌و  ئێران وه‌ك یه‌كه‌م وڵات هاوكاری كوردانی باكوری كردووه‌ كاتێك كه‌ روبه‌رووی مه‌ترسی بوینه‌ته‌وه‌ .

وتویه‌تیشی: له‌وكاته‌ی داعش هێرشی هێناو شه‌ڕی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا ئێران رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌و قاسم سلێمانی له‌ته‌نیشت ئێمه‌وه‌بوونه‌ كاتێك روبه‌رووی داعش بوینه‌ته‌وه‌ .

ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بڕوات .

م-ع-كانی