له‌باره‌ی وردبینیكردن له‌ موچه‌ی خوێندنی باڵا روونكردنه‌وه‌ ده‌درێ

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 14:50

 

سه‌باره‌ت به‌ وردبینیكردن لە لیسیتی موچه‌ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم، بەرپرسێكی وەزارەتەكە روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: وربینیكردن بەردەوامە و دیارنییە ئایا پێش نەورۆز عیراق موچەی وەزارەتەكە دەنێرێت یان نا.

دیار یوسف جێگری بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ئێستا كاری وردبینیكردن لەزانكۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامە و لەقۆناغی كۆتاییدایە.


دیار یوسف وتیشی: وردبینیكردن لە زانكۆ و دامەزراوەكانی سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەپارێزگای هەولێر بە تەواوەتی كۆتایی هاتووە، بەڵام تائێستا كاری لیژنەكە لەپارێزگای دهۆك دەست پێنەكردووە.


بەرپرسەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ snn ده‌ڵێت: وردبینیكردن لە دیوانی وەزارەت و تەواوی زانكۆكانی هەولێر كۆتایی هاتووە، بەڵام دیار نییە ئایا ئەو موچەیەی كە سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنی داوە لە پێش نەورۆز بینێرێت خوێندنی باڵا دەگرێتەوە یان نا.

 

 

ش.م