ڕێژه‌ی كچان له‌زانكۆكانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 14:47

 

له‌ كۆنفرانسێكدا كه‌ به‌بۆنه‌ی  ڕۆژى جیهانى ژنان له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكرای كرد كه‌ ڕێژه‌ی 52%ی قوتابیانی زانكۆكان له‌ڕه‌گه‌زی مێن .

د.یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌میانى پێشكه‌شكردنى وته‌یه‌كدا، بەبۆنەى هه‌شتى مارس ڕۆژى جیهانى خانمان پیرۆزباى خۆی ئاراسته‌كردو وتیشى: دیاریكردنى ڕێكه‌وتى هه‌شتى مارس وه‌ك ڕۆژى جیهانى خانمان هه‌نگاوێكى دروست و ڕه‌سه‌نه‌ له‌مێژوى گه‌شه‌سه‌ندنى هزرى مرۆڤایه‌تیدا و، ئه‌نجامى زیاتر له‌ هه‌زاران ساڵ تاقیكردنه‌وه‌ و نوشست و هه‌ڵسانه‌وه‌ى شارستانیه‌تى مرۆڤایه‌تییه‌ .

وەزیرى خوێندنى باڵا له‌باره‌ی ئاستى بەشدارى کچان و ژنان لە بوارى خوێندنى باڵا لە کوردستان وتى: گه‌ر سه‌یرى ڕۆڵ و ئاماده‌یی خانمان له ‌كه‌رتى خوێندنى باڵا بکە‌ین هه‌ندێك ئاماژه‌ى پۆزه‌تیف ده‌بینین، بۆنمونه‌ له‌ئاستى خوێندنى به‌كالۆریۆس له ‌زانكۆكانمان كچان ڕێژه‌ى (%52)ى قوتابیان و خوێندكاران پێكده‌هێنن، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى لێهاتویى كچانى وڵاته‌كه‌مانه‌كه‌، کە ده‌توانن له ‌قۆناخه‌كانى پێش خوێندنى زانكۆ سه‌ركه‌وتوبن لەبه‌ده‌ستهێنانى كورسى خوێندن له ‌زانكۆكان.

م-ع-كانی