پێشی نەورۆز ئەم وەزارەتانە مووچەكانیان وەردەگرن

هەینی, 09 ئازار 2018 11:33

 

 

چاوەڕوان دەكرێت لیستێكی وەزارەتەكان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان بڵاو بكرێتەوەو پێشی نەورۆزیش چەند وەزارەتێك مووچە وەردەگرن.

لەدوای كۆتاییهاتنی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی بەشێك لە وەزارەتەكان بەر لە نەورۆز بڵاودەكاتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت وەزارەتی دارایی، لە (2018/3/13) دوای كۆتایی هێنان بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی، خشتەیەكی نوێی مووچەی مانگی (2017/11) ی بەشێك لە وەزارەتەكان بڵاودەكاتەوە، كە پێش نەورۆز مووچەیان پێدەدرێت.

لەزانیارییەكانی ئێس ئێن ئێندا هاتووە، وەزارەتی دارایی لەپێش نەورۆز مووچەی وەزارەتەكانی (پەروەردە، دارایی و خوێندنی باڵا) دابەش دەكات و وەزارەتەكانی دیكەش دەكەوێتە دوای پشووەكانی نەورۆزەوە.

 

 

ئـ . كـ