دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری خۆی لەسەر پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند

یەک شەممە, 11 ئازار 2018 09:10

 


دادگای فیدڕاڵی عێراق وەڵامی داوایەكی دایەوە لەسەر بڕیاری نادەستوری بوونی بڕیاری حكومەتی هەرێم لەسەر پاشەكەوتكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشیناندا.


ئیاس ساموك وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەكدا نوسیویەتی:" ڕۆژی یەك شەممە دادگای فیدڕاڵی بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ، گفتوگۆی كردووە لەسەر داوایەك لەسەر نادەستوری بوونی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پاشكەوتكردنی موچەی فەرمانبەران و ناچاركردنی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی لەسەریەتی لە بەرواری دەرچوونی بڕیارەكەوە لە سەرەتای ساڵی 2016 دا .


وتیشی: بریكاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت ئامادەی دانیشتنی مورافەعە بووە و لیستێكی پێشكەش كردووە بۆ ڕەتكردنەوەی سكاڵاكە.


ئاشكراشی كردووە دادگا بڕیاری داوە كە بە ڕەتكردنەوەی داواكە چونكە لە پسپۆڕیەتی دادگای فیدڕاڵی نیە چونكە ئەو بڕیارە لە حكومەتی فیدڕاڵەوە دەرنەچووە كە لە ماددەی 47ی دەستوردا هاتووە، بەڵكو لە حكومەتی هەرێمەوە دەرچووە.