ئاراس شێخ جه‌نگی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوده‌کاتەوە

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 05:39

 

ئاراس شێخ جه‌نگی، كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هیچ په‌یج و ئه‌كاونتێكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نییه‌.


ئاراس شێخ جەنگی لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت: "من هیچ ئەكاونت و پەیجێكم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نییە".

وتیشی"ئەو پەیج وئەكاونتانە دەیانەوێت بەناوی منەوە ئاژاوە بنێنەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئەوەین بیاندۆزینەوە و بیاندەینە دەست دادگا".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی چەند رۆژێكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەناوی ئاراس شێخ جەنگی، كادری پێشكەوتووی یەكێتییەوە بەیاننامە بڵاودەكرێتەوە.