كوردیو هۆكاری ڕانەگەیاندنی خشتەی موچەی مانگی 11 بڵاودەكاتەوە

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 06:35

وابڕیاربوو دوێنێ دوو شەممە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كوردستان خشتەی موچەی مانگی 11 ساڵی 2017ی فەرمانبەران بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی ئەو موچەیەی كە بڕیاربوو حكومەتی بەغدا پێش نەورۆز ڕەوانەی بكات ڕانەگەیەندرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند : هۆكاری سەرەكی ڕانەگەیاندنی خشتەی موچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كەوا وەزارەتی دارایی هیچ زانیاریەكی لەبەر دەست نییە لەبارەی ئەو موچەیەی كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بەڵێنی داوە كە پێش نەورۆز ڕەوانەی هەرێمی بكات و بەسەر بەشێكی فەرمانبەران دابەش بكرێت .

زانیاریەكانی وەزارەتی دارایی باس لەوە دەكەن كە لە راگەیاندنی خشتەی موچەی مانگی 11 ساڵی 2017ی فەرمانبەران  دەیانەوێت زۆربەی فەرمانبەران مووچە وەربگرن.

سەرچاوەكە وتیشی : وەزارەت نازانێت ئەو موچەیە تەنها بۆ كەرتی پەروەردە و تەندورستییە یان خوود سەرجەم وەزارەتەكانە ،هەروەها ئەگەر هاتوو بۆ مامۆستایان و كەرتی تەندروستیبێت ئەوا دەتواندرێت لەكاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچە ناوی ئەو دوو وەزارەتە بۆ دوای نەورۆز دابنرێت ، ئەوكاتە مامۆستایان و تەندروستكاران 2 موچە وەردەگرن ، بەڵام لە دوو كاتی جیاواز.