ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كات هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌واده‌ی‌ خۆیدا ئه‌نجامبدرێت

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 11:27


كوردیوـ سلێمانی
ئەمڕۆسێ شەممە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی كۆبویەوە دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ كۆبونه‌وه‌كەش‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئاشكراكردو رایگەیاند داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كەین هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌واده‌ی‌ خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.


ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لە كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا وتی"ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پاری.گای سلێمانی داوا له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌واده‌ی‌ خۆیدا ئه‌نجامبدرێت، چونكه‌ له‌ڕۆژی‌ 30ی 4ی 2018 ته‌مه‌نی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم كۆتایی دێت، جگه‌له‌وه‌ش ته‌نها ده‌توانین ماوه‌ی‌ 90 ڕۆژ وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر كاره‌كانمان ڕایی بكه‌ین، دوای‌ ئه‌و واده‌یه‌ ناتوانین له‌كاره‌كانمان به‌رده‌وامبین."


سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی‌ باج و پاره‌ش له‌خاڵه‌سنوریه‌كان, سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی كردو ئاماژەی بەوەدا"له‌ڕێگه‌ی یاداشتێكه‌وه‌ داوا وه‌زاره‌تی‌ دارایی ده‌كه‌ین سود له‌و داهات و پارانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ له‌خاڵه‌ سنوریه‌كاندا وه‌رده‌گرێت، چونكه‌ ده‌توانێت داهاتێكی‌ زۆر بۆ حكومه‌ت كۆبكاته‌وه‌."


جێگەی ئاماژەیەلە كۆبونەوەی ئەمرۆدا دەنگ لەسەر بەرێوەبەری گشتی بۆ شارەوانیەكانی سلێمانی لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆران درا.


ا.س