بڕیارێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ چوار هه‌زار موچه‌خۆری هه‌رێم

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 12:16

 

وه‌زاره‌تی ناوخی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار ده‌دات به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی چوار هه‌زار كارمه‌ندی پۆلیس كه‌ پێشتر بڕیاری راگرتنی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان درابوو .

ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ له‌مانگی 9ی ساڵی 2017 خولیان پێكراوه‌ بۆ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ، ده‌بوو له‌ 1/1/2018 پله‌كانیان بۆ به‌رزبكرابوایه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی بڕیارێك وه‌زاره‌تی ناوخۆ پله‌به‌رزبونه‌وه‌كانیانی راگرتبوو .

سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان به‌ باسی راگه‌یاندوه‌: پلە بەرزکردنەوەی ئەو پۆلیسانە تەنیا دوا دەکەوێت و رانەگیراوە،ئەو کارمەندانەی پۆلیس کە مەشق و راھێنانیان پێ کرابوو و دەورەی تایبەتیان بۆ کرابووەوە کە تایبەت بوو بە بەرزکردنەوەی پلەکانیان، بەھۆی بڕیارێکەوە بەرزکردنەوەی پلەکانیان دواکەوت، کە دەبوایە لە سەرەتای ئەمساڵ پلەکانیان بەرز کرابایەوە.

 وتیشی: دوای دیراسەکردنی ئەو بڕیارە و پێداچوونەوەی، بڕیارمان دا پێوەری بڕوانامەکانیان مەرج نەبێت بۆ بەرزکردنەوەی پلەکانیان و لە ١ی٧ی ٢٠١٨ پلەکانیان بۆ ببەسترێت .

لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی راگرتووە، بەڵام بڕیارەکە فەرمانبەرانی سەربازی ناگرێتەوە .

م-ع-كانی