نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە بڕیاری كردنەوەی فرۆكەخانەكانی هەرێم دەكەین

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 12:00


دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێ شەممە حەیەدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بریاردا بە دەست پێكردنەوەی گەشتە نێو دەوڵەتیەكان لە فرۆكەخانەكانی هەرێم سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت پێشوازی لەو هەنگاوە دەكەین.


نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەمرۆ سێ شەممەلە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" سوپاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی دەكەین كە بریاریدا بە دەست پێكردنەوەی گەشتە نێو دەوڵەتیەكان لە فرۆكەخانەكانی هەرێم"


نێچیرڤان بارزانی، وتیشی" ئەمە هەنگاوی یەكەمە بۆچارەسەركردنی تەواوی كێشەكانی دیكەی هەرێم و بەغداو كێشەكانیش لەگەڵ بەغداد تەنها فرۆكە خانەكان و بودجە نیە خوازیاریشین تەواوی كێشەكانی دیكەش چارەسەرببن"


سەبارەت بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند"هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان هاوڵاتی عێراقین و پێویستە لەسەر سەرۆك وەزیرانی عێراق موچەیان بۆدابین بكات و هیواداریشین ئەو موچەیەی كە دەینێرێت بێ پاشەكەوت بێت"


نێچیرڤان بارزانی، راشیگەیاند" لەبابەتی بودجەی هەرێمدا بەغداد ستەمێكی گەورەی لە هاوڵاتیانی هەرێم كردو پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی 2018دا زۆر كەمە لەوەی كە هەرێم شایەنیەتی"

 

سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەوەشی وت" لەبواری ئەمنی و تیرۆریشدا پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد بەردەوامیان هەیەو لەوچوارچێوەیشدا هەرێمی كوردستان ژمارەیەك تیرۆریستی داعشی رادەستی حكومەتی ناوەندی كردوەتەوە"


أ.س