ژن و مێردێك لەسەرحاڵەتی دزیکردن دەستگیرکران

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 14:21

 

له‌گه‌رمیان ژن و مێردێك ده‌ستگیرده‌كرێن كه‌ دانیان به‌ ئه‌نجامدانی 12 حاڵه‌تی دزیكردن ناوه‌و له‌ئێستادا به‌ندكراون و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان .

ڕائیدی مافپەروەر ، علی جەمال قدووری، ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای ده‌كات: دوای ئەوەی ئاسایشی ناحییەی ڕزگاری ژن ومێردێکی دەستگیرکرد کەچەن حاڵەتێکی دزیکردنیان ئەنجامدابوو دواتر دۆسییەکەیان ڕەوانەی پۆلیس کرا دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران دەرکەون دانیشتووی دەرەوەی سنووری گەرمیانن .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: بەناوەی سواڵکردنەوەڕویان لە سنووری گەرمیان کردوە تۆمەتباران دانیان به 12حاڵەتی دزیکردندا ناوە کەشەش حاڵەتیان لەناحییەی ڕزگاری و شەش حاڵەتی دیکەلەقەزای کەلار ئەنجامیانداوە کەزیاتر لەنێو کۆلان وگەڕەکەکان گوارەیان لەگوێی منداڵانکردۆتەوە . 

لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446بەند کراون لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

م-ع-كانی