دوو رۆژ پشوو راگه‌یه‌ندرا

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 14:37

 

بەبۆنەى ساڵیادی لەدایکبوونى مستەفا بارزانی وتەبێژى حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند:  ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دەبێـتە پشوو لە سەرجەم دامودەزگاکانى هەرێم .

سەفین دزەیی وتەبێژى حکومەتی هەرێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا رایگه‌یاندووه‌: "بەبۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی مستەفا بارزانی، بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین، ڕۆژی چوار شەممە و پێنجشەممە  ١٤، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".

م-ع-كانی