یه‌كه‌م گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌م وڵاته‌وه‌ ده‌بێت

چوار شەممە, 14 ئازار 2018 10:46

 

رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید، ئه‌مڕۆ 14ی ئازاری 2018 بڵاویكرده‌وه‌، بریاره‌ له‌ چه‌ند كاتژمری داهاتوودا یه‌كه‌م فرۆكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنیشێته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ یه‌كه‌م فرۆكه‌ی بۆ هه‌رێم گه‌شت ده‌كات و نوسیوێتی، یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر یاخود سلێمانی له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌بێت.


جێگه‌ی باسه‌، دوای پێنج مانگ و نیو له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌ و گه‌مارۆی فرۆكه‌خانه‌كان هه‌ڵبگیرێت له‌ سه‌ر هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی.

 

ش.م