عەمید فەرقەد عەساوی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

پێنج شەممە, 15 ئازار 2018 06:36

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنەی ئەو ئەفسەرە عێراقییە بڵاوکرایەوە کە  لە فرۆکەخانەی هەولێر دەست بەکار دەبێت و کارە ئەمنییەکانی فرۆکەخانە بەڕێوەببات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دیوانییە روونكردنەوەیەەكی بڵاو كردەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە.

ژماره‌یه‌ك میدیا و ماڵپه‌ڕی عێراقی ناوو وێنه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ عێراقیییه‌ بڵاوکردەوە کە لە فرۆکەخانەی هەولێر دەست بەکار دەبێت و کارە ئەمنییەکانی فرۆکەخانە بەڕێوەببات، ئه‌و ئەفسەرە عێراقییە ناوی (عەمید فەرقەد عەساوی)ه‌و بەڕێوەبەری پۆلیسی دیوانییە بووە، بەڵام ئەمرۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دیوانییە روونكردنەوەیەەكی بڵاو كردەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، ئەوەی دوپاتكردەوە كە هیچ بڕیارێكی ئاوا لە ئارادا نییە و (عەمید فەرقەد عەساوی) لە كارەكەی خۆی بەردەوامە.

 سێشەممەی رابردوو حەیدەر عەبادی فەرمانیکرد بە کردنەوەی فرۆکەخانەکانی هەولێڕ و سلێمانی و رایگەیاند: هەرێم رازیبووە سەرجەم دەسەڵاتەکانی ئەو دوو فرۆکەخانەیە بخاتە ژێر دەستی حکومەتی ناوەند.