وڵاتێكی ئه‌وروپی ڕێگە به‌ گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ ھەرێم نادات

پێنج شەممە, 15 ئازار 2018 11:15

 

دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، تورکیا بڕیاریدا بەقەدەغەکردنی سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی ھەرێم بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیدا، بەڵام لەئێستادا

دوای ئه‌وه‌ی بەغدا بڕیاری کردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەکانی لەھەردوو فڕۆکەخانەکەی ھەرێم دا، وڵاتێكی ئه‌وروپی سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتیەکانی وڵاتەکەی بۆ ھەرێم قه‌ده‌غه‌ كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

تاھیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند: تائێستا  ته‌نها حکومەتی سوید ڕێگەنادات گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ھەرێم و ته‌نانه‌ت بۆ عێراقیش ئەنجام بدرێت، وڵاتیانی دیكه‌ی ئه‌وروپا هه‌مویان گه‌شته‌ ئاسمانه‌كانیان به‌ڕوی هه‌رێم كردۆته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ وڵاتی توركیاش، تاھیر عەبدوڵڵا بۆ snn وتی: ئەو گرفتەی تورکیا پێشتر ھەیبوو لەگەڵ ھەرێم لەبواری گەشتە ئاسمانیەکاندا، بەغدا بۆخۆی چارەسەری دەکات.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی جەختیکردەوە، له‌ ئێستادا ھیچ کێشەیەک نەماوە لەبەردەم گەشتە ئاسمانییەکان بەو مەرجەی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی بۆ گەشتەکانیان وەرگیرابێت.

 

 

ش.م