بەغدا دڵنیایی دەداتە ھەرێم، مووچەی دوو مانگ رەوانە دەکرێت

هەینی, 16 ئازار 2018 18:17

حکومەتی عیراق لەبارەی ناردنی موچەی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی ھەرێم، دڵنیایی دەدات و پەرلەمانتارێکی نزیک لە حەیدەر عەبادیش رایدەگەیەنێت: حکومەت بڕیاریداوە موچەی دوو مانگی ئەو دوو وەزارەتە بنێرێت و پێش ٢١ی ٣ دەگاتە دەستی فەرمانبەران.

جەبار عەبادی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران و کەسایەتی نزیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق، رایگەیاند:" ئەو پارەیەی کە بڕیارە بەغدا بۆ ھەرێمی بنێرێت، موچەی دوو مانگی فەرانبەرانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەدەیە.
وتیشی: با فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتەی ھەرێم دڵنیابن پێش ٢١ی ٣ موچەکەیان پێدەدرێت و پارەکە دەگاتە دەستیان.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: ناردنی موچەکەی بەغدا، لە دەرەوەی ئەژمارەکانی نێوان ھەرێم و بەغدایە و نییەتپاکیی عیراقە بەرامبەر بە ھاوڵاتیان و گەلی کوردستان.
جەبار عەبادی تەئکیدیشیکردەوە، دوای ناردنی ئەو دوو موچەیە، بەغدا گفتۆگۆ لەسەر مامەڵە دارییەکانی لەگەڵ ھەرێمدا دەکات، کە حکومەت چەند پارەی لای ھەرێمەو چەنیان بەردەکەوێت.