ڤیدیۆ.. هەڵەبجەییەكان لە بەردەم جیهاندا حكومەتی هەرێم شەرمەزار دەكەن

شەممە, 17 ئازار 2018 06:25

 

دوێنێ 16/3 لە 30 مەراسیمی 30 هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە، هەڵەبجەییەكان بە فەرمی و لەنێو سەدان میوانی ناوخۆیی و دەرەوەدا، نیگەرانیەكانیان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم و حیزبەكان كرد و بە بێ متمانە وكەمتەرخەم و بەفێرۆدانی خوێنی شەهیدان تۆمەتباریان كردن و كەناڵەكانی نزیك لە دەەسڵات پەخشی وتارەكە ڕادەگرن.


هۆشمەند موراد لە مەراسیمی ساڵیادی كیمیاباراندا، وتاری كۆمەڵەی كەسوكاری قوربانیانی كیمیارانی خوێندەوە.


لەوتارەكەدا هاتووە" ئێوە ڕەنجتان بەخەسارداین و ڕیسەكەتان لێ كردینەوە بە خوری ، ئێوە هەرێمتان ڕوبەڕووی هەرچی مەترسی هەیە كردەوە خۆشتان لێ بێ ئاگاكردووە و نیشتیمانتان گەڕاندەوە بۆ نیو سەدە لەمەوبەر لە هەموو ڕویەكەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار:

دەقی ئەو وتارەی ئەمڕۆ لە هەڵەبجە حكومەتی هەرێمی شەرمەزار كرد