هێڵی ئاسمانی ئوردنی وادەی گەشتەئاسمانیەكانی بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات

شەممە, 17 ئازار 2018 07:53

دوای ئەوەی كە حكومەتی عێراق بریاری دەست پێكردنەوەی گەشتە نێو دەوڵەتیەكانیدان هێڵی ئاسمانی شاهانەی ئوردنی رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەكانی لەنێوان عەممان و فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی دەست پێ دەكەنەوە هەفتانەش 4تا10 گەشت ئەنجام دەدەن.

بەپێی بەیاننامەیەكی هێڵی ئاسمانی شاهانەی ئوردنی،كەئەمرۆ شەممە بڵاویكردوەتەوە" لە 1ی نیسانی داهاتووە گەشتە ئاسمانییەكانی لەنێوان عەممان و هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەست پێ دەكاتەوە."


لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە" گەشتیاران لە ئێستاوە تا كۆتایی ئەم مانگە دەتوانن بلیتی گەشتەكانیان بكڕن و لەماوەی نێوان ١ ی نیسان بۆ ٨ی حوزەیران گەشتەكانیان ئەنجام بدەن ودواتریش داشكاندنیش لە نرخەكانیان بۆ گەشتیاران لە چوون و هاتن دەخەنە روو.


هێڵی شاهانەی ئوردنی ئاشكرای كردووە " هەفتانە ١٠ گەشت بۆ هەولێر و چوار گەشت بۆ شاری سلێمانی ئەنجام دەدات."

جێگەی ئاماژەیە لەدوای نزیكەی پێنج مانگ لەراگرتنی گەشتە نێو دەوڵەتیەكان لە فرۆكەخانەكانی هەرێمەوە ، رۆژی سێش ممەی رابردوو حەیدەر عەبادی بڕیادرا بە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی.


أ.س