توركیا فڕۆكەخانە و هەرسێ زانكۆكەی موصڵ نۆژەن دەكاتەوە

شەممە, 17 ئازار 2018 09:06

لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوەی شاری موسڵ ڕایدەگەیەنێت حكومەتی توركیا بەڵێنی داوە كە فرۆكەخانەی موسڵ و هەرسێ زانكۆی پارێزگاكە نۆژەن بكاتەوە.

مزاحم ئەل خەیات ، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوەی موسڵ بە(غدپرێس)ی راگەیاندوە" باڵوێزخانەی توركیا ئامادەیی دەربڕیوە كە جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆشاری موسڵ"

سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوەی موسڵ، ئەوەشی ڕاگەیاندوە" حكومەتی توركیا لەڕێگەی باڵویزەكەیەوە لە شاری موسڵ بەڵێنی داوە كە فرۆكەخانەی موسڵ و هەرسێ زانكۆكی پارێزگاكە نۆژەن بكاتەوە "


مزاحم ئەل خەیات ، ئەوەشی ئاشكراكردوە"لیژنەی سەرپەرشتیاری ئاوەدانكردنەوەی موسڵ چاوەڕێی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی حكومەتی توركیا دەكات بۆنۆژەنكردنەوەی فرۆكەخانەی موسڵ و زانكۆی موسڵ و زانكۆی نەینەوا و كۆلیژی تەكنیكی موسڵ"


أ.س