پۆلیسی كۆیه‌: دوو كه‌سمان به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ژنه‌كه‌ ده‌ستگیركردووه‌

شەممە, 17 ئازار 2018 11:03

 

دوای ئەوەی لە 21 کانون یەکەمی 2018 تەرمی ژنێکی کوژراو لە سنوری قەزای کۆیە دۆزرایەوە، پۆلیسی قەزای کۆیە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بکوژی ژنەکەی ڕاگەیاند.

عمید شۆڕش کاکە بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای کۆیە ڕایگەیاند: بەهاوکاری پۆلیسی هەولێر توانرا دوو كه‌س به‌ تۆمەتی كوشتنی ئەو ژنەی کە لەسنوری قەزاكه‌ لە شاخە سپیکە کوژرابوو دەستگیر بکەین.


بەڕێوبەری پۆلیسی کۆیە بۆ ئاراسته‌ وتیشی: ئەو ژنەی کوژراوە ناوی ( د ، م )، تەمەنی 26 ساڵه‌و یه‌ك مناڵی هه‌بوو، هاوسەرەکەشی لە زیندانی چاکسازی هەولێر دەستگیر کراوە.


عمید شۆڕش ده‌ڵێت: تۆمەتباره‌كان بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون .


شایه‌نی باسه‌، لە ڕێگەی تاتۆی دەستی ئەو ژنەی کوژراوە تەرمەکەی ناسراوەتەوە .

 

 

ش.م