سه‌رۆكایه‌تی حکومه‌ت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی 9 ملیار دۆلار له‌ به‌غدا ده‌درێنه‌ دادگ

شەممە, 17 ئازار 2018 13:18

 

په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات سه‌رۆكایه‌تی حکومه‌ت و به‌رپرسانی دارايي هه‌رێم له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ٩ ملیار دۆلار له‌ به‌غدا ده‌درێنه‌ دادگا .

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان به‌ناونیشانی (له‌سه‌ر ئه‌م فایله‌ دادگایی ده‌کرێن) ئاشكرای كردووه‌ كه‌ دۆسیه‌ مه‌ترسیداره‌که‌ به‌ ورده‌کاریه‌وه‌ ئاشکراده‌كات و بریتیه‌ له‌وه‌ی "سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و به‌رپرسانی دارايي هه‌رێم له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ٩ ملیار دۆلار له‌ به‌غدا ده‌درێنه‌ دادگا" .

ده‌شڵێت: دۆسیه‌که‌ هی ساڵی ٢٠١٤ه‌یه‌ ، ٩ ملیار= ٩هه‌زار ملیۆن دۆلار= ٩٠٠ هه‌زار "ده‌فته‌ر "دۆلار .

م-ع-كانی